فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆبایل لە سلێمانی دەستیپێکرد و بەرهەمی ژمارەیەک فیلمساز نمایش دەکرێن کە لە رێگەی مۆبایلەوە فیلمیان وێنەگرتووە.
فێستیڤاڵەکە رۆژی دووشەممە لە ستی سینەما دەستیپێکرد و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
فێستیڤاڵەکە بە هاوبەشی لە لایەن بەشی هونەری سینەمای سلێمانی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر و دامەزراوەی ڤیم دەستی پێکرد.
لە ئاهەنگی کردنەوەی فێستیڤاڵدا کە د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و محەممەد کوردۆ، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی (بەوەکالەت) و ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان ئامادە بوون.
25 فیلمە لە ماوەی دوو رۆژی فێستیڤاڵدا نمایش دەکرێن.

