کازم ساهیر، هونەرمەندی عێراقی، مانگی ئابی داهاتوو دوو ئاهەنگ لە لوبنان دەگێڕێت.
دوو ئاهەنگەکە لە 1 و 2ـی ئابی داهاتوو سازدەکرێن.
بڕیارە ساهیر لە دوو ئاهەنگەکەدا گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش بە هەوادارانی بکات.
“مع الحب” دوایین ئەلبوومی گۆرانیی ئەو هونەرمەندەیە و 13 تراکی گۆرانی لەخۆدەگرێت کە تێکڕایان لە تێکست و ئاوازی خۆیەتی.
ئەلبوومە نوێیەکەی لە دوای هەشت ساڵ دابڕان بوو لە بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی گۆرانی، دوایین ئەلبووم بەناوی “کتاب الحب” بوو لە 2016.

