zagros news agency

کتێبی “سەختییەکانی منداڵیم” بڵاوکرایەوە

بەشی سەنتەرە رۆشنبیرییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، لە کتێبخانە “زە وەی” کۆڕێکی ناساندن و بڵاوکردنەوەی بۆ کتێبی “سەختییەکانی منداڵیم’ بۆ نووسەر یاسین رابیعە رێکخست.

سەرەتای کۆڕەکە، بەناز کوێستانی بەڕێوەبەری بەشی سەنتەرە رۆشنبیرییەکان کە هاوکات کۆڕەکەشی بەڕێوەدەبرد، ناساندنێکی کورتی نووسەر و کتێبەکەی کرد، دواتر نووسەر یاسین رابیعە، ئامانجی نووسینی کتێبەکەی باس کرد. 

پاشان گفتوگۆیەکی کراوە لەبارەی ناوەڕۆکی کتێبە کرا و لە کۆتاییدا کتێبەکە بە واژۆی نووسەر پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆبێرت کارادین لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ART

پانۆرامای دیداری “سۆشیالمیدیا پانتاییەک لە روانگەی یاساییەوە”

ART

وێنەگرتنی وەرزی سێیەمی “Wednesday” دەستپێدەکات

ART