فیلمی سینەمایی “Sinners” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای وارنەر برۆسە و ماوەکەی دوو کاتژمێر و 17 خولەکە و لە 18ـی نیسانی 2025 بڵاوکرایەوە.
داهاتی لە سینەماکاندا 208 ملیۆن دۆلار و 208 هەزار دۆلارە.
لەو داهاتە، 156 ملیۆن و 228 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکا و 51 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.
لە فیلمەکەدا مایکڵ بی جۆردان، مایلز کاتۆن و سول ویلیامز رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی ریان کوجلەرە.
فیلمەکە تێڕوانینێکی نوێیە بۆ ترس، دوو برای دووانە، ژیانی ئاڵۆزیان جێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و ژیانێکی نوێ دەست پێدەکەن، بەڵام دۆخێکی خراپ رووبەڕوویان دەبێتەوە.

