zagros news agency

لە هەولێر کتێبخانەى بەڕێوەبەرایەتى ئەوقاف کرایەوە

رۆژی دووشەممە، بۆ یەکەمین جار کتێبخانەى بەڕیوەبەرایەتى ئەوقافى هەولێر کرایەوە.

کتێبخانەکە بەئامادەبوونى پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و  بەڕێوەبەرى گشتیى ئەوقاف و بەڕێوەبەرى ئەوقافى هەولێر و ژمارەیەک لە مامۆستایان و پیاوانى ئاینى کرایەوە.

لە رێورەسمى کردنەوەى کتێبخانەکە، پارێزگارى هەولێر، دواى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى دەستخۆشی لە بەرێوەبەر و فەرمانبەر و کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتى ئەوقافى هەولێر کرد، لە بەرامبەر هەوڵ و ماندبوون و ئامادەکاریان بۆ کردنەوەی کتێبخانەکە.

کتێبخانەکە بۆ هەموو بوارە جیاوازەکان و بەلایەنى کەم نزیکەى دوو هەزار ناونیشان و سەرچاوەى گرنگى زانستى، شەرعى، ئاینى، فیقهى ئیسلامى، پێکەوژیان، ئاینەکان و ئەدەبى لەخۆ گرتووە. 

بۆ یەکەم جارە لە بەڕێوەبەرایەتى ئەوقافى هەولێر کتێبخانەیەکى لەم شێوەیە دەکرێتەوە، ئێستا کتێبخانەکە کراوەتەوە و پێشوازیى لە خوێنەران و توێژەران دەکات بە تایبەت بۆ قوتابیانی خوێندنى باڵا کە پێویستیان بە سەرچاوەى زانستییەکانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی ئەمریکا میدالیای ئازادی دەبەخشێتە دێنزڵ واشنتن

ART

داهاتی “Transformers One” لە سینەکانی جیهاندا

ART

داهاتی فیلمی “28 Years Later ” لە یەکەم رۆژدا

ART