رێوڕەسمی بیست و چوارەمین پردی چینی – پێشبڕکێی توانستی چینی بۆ قوتابیانی کۆلێژی بیانی لە هەولێر ساکرا كه له‌لایه‌ن کونسوڵخانەی گشتی کۆماری گەلی چین لە هەولێر، به هاوبه‌شی فاکەڵتی زمان به‌شی چینی، زانکۆی سەلاحەدین رێكخرابوو.
چالاکییەکە بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار، به نوێنه‌رایه‌تی پارێزگاری هەولێر، کونسڵی گشتی چین و بەرپرسانی حکومەت و مامۆستایانی زانكۆ‌و قوتابیان، لە سەنتەری رۆشنبیری کۆلێژی ئەندازیاری به‌رێوه‌چوو.
ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی قوتابیانی به‌هره‌مه‌ند به‌شداریان له‌و پێشبركێ زانستییه‌دا كرد و له لایه‌ن دادوه‌رانه‌وه یه‌كه‌مه‌كان هه‌ڵبژێردران و خه‌ڵاتی شایسته‌یان پێشكه‌شكرا.
ئامانج لە سازدانی ئەم جۆرە چالاکییە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا، زیاتر ئاشناکردنی قوتابیانی بیانییە بە زمانی چینی.
له چوارەمین “پردی چینی” پێشبڕکێی توانستی چینی بۆ قوتابیانی زانكۆ، چه‌ندین چالاكی هونه‌ری كولتووری پێشكه‌شكران.

