zagros news agency

لە هەولێر نمایشی تایبەتی فیلمی “هیچ” بەڕێوەچوو

لە سینەمای ئیمپایەری فامیلی مۆڵ لە هەولێر، نمایشی تایبەت فیلمی سینەمایی “هیچ” لە دەرهێنانی دایکۆ بایز بەڕێوەچوو.

نمایشەکە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و شاخەوان مستەفا، بەڕێوەبەری سینەمای هەولیر و  ژمارەیەك لە هونەرمەندان و رۆشنبیران، لە گەشتێكی سینەمایی پڕ نهێنی و بێدەنگی و دراما نمایشەکە بەڕێوەچوو.

لە فیلمەکەدا محەممەد شێروانی، ژیان ئیبراهیم خەیات و سەحەر دەروێش ژمارەیەک ئەکتەری دیکە رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وێنەگرتنی بەشی دووەمی “Under Paris” لە فەرەنسا دەستپێدەکات

ART

هونەرمەندێکی بەریتانی تابلۆیەکی گرانبەهای مارلین مۆنرۆ نمایش دەکات

ART

لە ئاهەنگەکەی محەممەد ڕەمەزان گێچەڵی سێکسی بە کچان کرا

ART