zagros news agency

ئەستێرەی “The Wolf of Wall Street” کۆچی دواییکرد

برێت هانا شۆفۆرد، ئەکتەری ناوداری شانۆکانی برۆدوەی و یەکێک لە ئەکتەرانی فیلمی (The Wolf of Wall Street)، لە تەمەنی 46 ساڵیدا و دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشییەکی دەگمەنی کۆئەندامی بەرگری، گیانی سپارد.

هاوژینەکەی برێت لە پۆستێکی کاریگەردا هەواڵی کۆچی دواییەکەی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە برێت بەهۆی نەخۆشی (HLH) و جۆرێکی شێرپەنجەی لیمفەگرێکانەوە تەندروستی تێکچووبوو. 

شۆفۆرد جگە لە سینەما، لە چەندین شانۆگەریی جیهانیی وەک (Wicked) و (Beauty and the Beast) بەشداریی کردبوو، هەروەها لە چەندین زنجیرەی ناوداری وەک (Law & Order) دەرکەوتبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

زوهێر عەبدولمەسیح.. تەمەنێک لە خزمەتی شانۆ و شۆڕش و تارواگە

ART

بینی فیلمی “هەڵۆکانی جەنگ” بە خۆڕاییە

ART

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART