zagros news agency

کتێبى “کاروانی وەرزشیم لە نێوان هێز و هزردا” ناسێندرا

  • رۆژی دووشەممە، لە رێوڕەسمێکدا کتێبی “کاروانی وەرزشیم لە نێوان هێز و هزردا “ـى وەرزشوان و نووسەر سەمیر عەبدوڵڵا ناسێندرا.  

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوان و کەسایەتی و رۆژنامەنووسانى وەرزشى، لە هۆڵى بەرێوەبەرایەتى گشتیى وەرزش بەڕێوەچوو.

پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە نووسەر، هیواى سەرکەوتن و بەردوامى بۆ خواست و دەست خۆشى لە سەرپەرشتیاران و ڕیکخەرانى رێورەسمەکە کرد.

کتێبەکە، تایبەتە بە بیرەوەرییەکانی نووسەر وەک وەرزشوانێکى دێرینى شارى هەولێر کە رۆڵى هەبووە لە پێشخستنى وەرزش لە شارەکەدا و یاریزانی تۆپی پێ و دامەزرێنەرانی یەکێتی شەترەنجی هەولێر و ماوەیەکیش سەرۆکی یانەکە بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوی بەشی نوێی “Spider-Man” ئاشکرا دەکرێت

ART

داهاتی فیلمی “Avatar” گەیشتە ملیارێک و 91 ملیۆن دۆلار

ART

وەزیری ڕۆشنبیری ستایشی ڕۆڵی هونەرمەند هۆزان جانێ دەکات لە پاراستنی زمانی کوردیدا

ART