ئێوارەى رۆژی چوارشەممە، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەرۆک و مامۆستایانى زانکۆکان و پسپۆڕ و شارەزایانى زمانى کوردى، زانکۆى کوردستان بە هەماهەنگى ئەکادیمیای کوردی، دیدارێکى تایبەت بە دیجیتاڵکردنى زمانی کوردی سازکرد.
دیدارەکە لەلایەن پسپۆڕ و شارەزایانى زمانى کوردى و تەکنەلۆژیا بەڕێوچوو، تێیدا گفتوگۆ لە بارەى زمانى کوردى و چۆنەیتى بەدیجیتاڵکردنى و ژیریی دەستکرد و داهاتوویی کرا و لەلایەن ئامادەبووانەوە راوبۆچوونى جیاجیا لەوبارەیەوە خرایەڕوو.
پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و رێکخەرانى دیدارەکە، هیواى سەرکەوتنى بۆ بەشداربووانى خواست.

