“Lilo & Stitch” فیلمێکی لایڤ ئەکشنە و ئێستا لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کراوە.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 23ـی ئایاری 2025 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت، داهاتی گەیشتووەتە 872 ملیۆن و 397هەزار دۆلار.
فیلمەکە بەرهەمی دیزنییە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و 48 خولەک.
فیلمەکە لە دوورگەی ئۆاهۆ وێنەگیراوە و دیمەنە تایبەتەکانی لە کەنارەکانی هۆنۆلولوی بووە.
لە فیلمەکەدا مایا کیالوا و سیدنی ئەلیزابێس ئەگودۆن ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
چیرۆکی فیلمەکە باس دووبارە خەیاڵکردنی فیلمە ئەنیمەیشنە رەسەنەکەی ساڵی 2002ـە.

