zagros news agency

داهاتی “The Flash” لە سینەماکاندا

فیلمی “The Flash” لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 16 حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 271 ملیۆن و 333 هەزار دۆلارە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 108 ملیۆن و 133 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 163 ملیۆن و 200 هەزار دۆلارە.

ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی ئاندی موسچیتی و هەریەک لە ساشا کالە، ئەزرا میلەر و بێن ئافلێک رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێورەسمی بڵاوکردنەوەی کتیبی “زەماوندى سيمرخ” بەڕێوەچوو

ART

وردەکاریی کۆتا ڕۆژەکانی مایکل جاکسن لە کۆشکەکەیدا بڵاودەبنەوە

ART

ساندرا بۆلۆک دوای دوو ساڵ لە فیلمێکی نوێ دەردەکەوێتەوە

ART