فیلمی “Elio” لە سینەماکان نمایشکرا و توانی لە یەک رۆژدا لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور، سێ ملیۆن دۆلار بەدەستبێنێت.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە چوار هەزار و 218 فێستیڤاڵدا نمایشکرا و توانی ئەو داهاتە بەدەستبێنێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ڤاریتی، پێشبینی دەکرێت فیلمەکە لە کۆتایی هەفتەی یەکەمی نمایشکردنی فیلمەکە، لە نێوان 25 بۆ 30ملیۆن دۆلاردا بێت.
ئیلیۆ باس لە کوڕێکی پێش قۆناخی هەرزەکاری دەکات کە بەرکەوتنی لەگەڵ کۆمەڵێک مرۆڤی بێگانە سەرنجڕاکێشدا دەبێت.
بەرهەمهێنانی فیلمەکە 150 ملیۆن دۆلاری تێچووە، ئەمە جگە لەو دەیان ملیۆن دۆلارەی کۆمپانیای دیزنی بۆ بەبازاڕکردنی خەرجی کردووە.

