zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بریجیش کۆمار، کونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.

کونسوڵی گشتیی هیندستان، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانی و تەندروستیدا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دۆخی ڕەوەندی هیندستانی لە هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا و لەمبارەیەوە کونسوڵی گشتیی هیندستان سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ ئاسانکاری و هاریکاريی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

 مەرج و پێداویستییەکانی دروستکردنی کەپری گەشتیاری له‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌

سەڵاح

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەت،هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا داوای سزادانی هێرشبەرانی کۆرمۆر دەکات

سەڵاح

مافپه‌روه‌ر شێخ محه‌مه‌د باسه‌ری: هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ ده‌ڵێن به‌شدار بازیانی بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گوازراوه‌ته‌وه‌

یاسین