رۆژی سێشەممە، بە بەشداریی ژمارەیەک خانمە شاعیری هەرێمی کوردستان، فێستیڤاڵی شیعر لە هۆڵی رۆشنبیری رانیە دەستیپێکرد و دوو رۆژ بەردەوام بوو.
لە وتاری کردنەوەی فێستیڤاڵەکەدا، هیوا مستەفا عەبدولعەزیز، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری رانیە، پشتیوانی وەزارەتی بۆ سەرخستنی فێستیڤاڵەکە دووپاتکردەوە و رێکخستنی ئەو جۆرە بۆنە ئەدەبی و هونەرییانەی بە گرنگ زانی بۆ پێشخستنی بواری رۆشنبیری و بایەخدان بە قەڵەمی ئافرەتان لە کایەی ئەدەبدا.
فێستیڤاڵەکە دوو رۆژی خایاند و لە رۆژی یەکەمی فێستیڤاڵەکەدا (11) خانمە شاعیر بەرهەمە شیعرییەکانیان پێشکەش کرد.
لە رۆژی دووەمدا ژمارەیەکی دیکە لە خانمە شاعیرەکان بەرهەمە شیعرییەکانیان پێشکەشکرد و خەڵاتی رێزلێنانی وەزارەت پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

