zagros news agency

رێز لە تیپی شانۆی کەرکووک نرا

رۆژی چوارشەممە، لە دیوانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، رێزلێنانی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان پێشکەش بە تیپی شانۆی کەرکووک کرا.

دەلیل جەمال، بەڕێوبەری نووسینگەی وەزیری رۆشنبیری و لاوان، پێشوازی لە هونەرمەندان مەریوان زەنگنە و سیروان عومەر کرد، لە دیدارێکدا سوپاس و پێزانینی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی پێگەیاندن و ستایشی کار و چالاکی و بەرهەمەکانی تیپەکەی کرد، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری رەوتی هونەری شانۆ لە کوردستاندا.

دواتر سوپاسنامە و رێزلێنانی تایبەتی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی پێشکەش بە تیپی شانۆی کەرکووک کرا.

ئەو رێزلێنانە دوای ئەوە دێت، تیپی شانۆی کەرکووک، خەڵاتی باشترین نمایشی شانۆیی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆنۆدراما لە قەرتاج بەدەستهێنا، کە لە نواندن و دەرهێنانی مەریوان زەنگەنە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر نمایشی سەمای کوردی و بریتۆنی فەڕەنسی بەڕێوەچوو

ART

هەرێمی کوردستان و ڕووسیا هەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندییە کولتوورییەکانیان دەدەن

ART

لە سلێمانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی سلێمانی کرایەوە

ART