zagros news agency

لە کاتی نمایشکردنی “Final Destination” سەقفی سینەما رووخا

لە رووداوێکی چاوەڕواننەکراودا کە لە چیرۆکی فیلمە ترسناکەکە دەچوو، لە کاتی نمایشکردنی نوێترین بەشی زنجیرە فیلمی “Final Destination: Bloodlines” لە ئەرجەنتین، بەشێک لە سەقفی هۆڵی سینەماکە بەسەر ئامادەبوواندا رووخا.

رووداوەکە لە سینەما “ئۆچۆ” لە شاری لا پلاتا روویداوە. 

فیاما ڤیلاڤێردی، تەمەن 29 ساڵ، کە لەگەڵ کچە 11 ساڵانەکەیدا سەیری فیلمەکەی دەکرد، بەشێک لە سەقفە رووخاوەکەی بەرکەوت. 

ڤیلاڤێردی بە میدیایەکی ئەرجەنتینی گوتووە: “دەنگێکی زۆر بەرز هات، لە سەرەتادا وامانزانی بەشێکە لە فیلمەکە، بەڵام دواتر پارچەیەکی گەورە کەوتە سەرم.”

فیلمی “Final Destination: Bloodlines” کە لە 16ی ئایارەوە نمایشکراوە، تاوەکو ئێستا داهاتەکەی گەیشتووەتە زیاتر لە 280 ملیۆن دۆلار لە سەرانسەری جیهاندا. 

چیرۆکی فیلمەکە باس لە کچێکی خوێندکاری زانکۆ دەکات کە تووشی خەونی ناخۆش دەبێت و هەوڵدەدات چارەنووسی ترسناکی خێزانەکەی بگۆڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

“Full Name” خەڵاتی باشترین کورتە فیلم وەردەگرێت

ART

هەڵکەوت مستەفا چیرۆکی کچە نیشانشکێنێکی کورد بە جیهانی دەکات

ART

ناساندنی كتێبی جینالۆجیای ناسنامە لەناو هێزە نەرمەكانی نەتەوەدا بەرێوەچوو

سەڵاح