لە چەند کاژێری رابردوودا، فیلمی “تایتانیک” جارێکی دیکە بووەتەوە باسی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بزوێنەرەکانی گەڕان، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک سەبارەت بە بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمەکە.
سەرەڕای بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی هەواڵەکە، تاوەکو ئێستا هیچ راگەیێندراوێکی فەرمی لەبارەی ئەم بابەتەوە نییە و ئەکتەرە سەرەکییەکانیش هیچ شتێکیان لەمبارەیەوە رانەگەیاندووە.
فیلمی تایتانیک، کە زیاتر لە 27 ساڵ لەمەوبەر نمایشکرا، باس لە کارەساتی نوقمبوونی کەشتییە زەبەلاحەکەی تایتانیک دەکات لە یەکەم گەشتیدا لە ساڵی 1912.
چیرۆکی خۆشەویستیی نێوان رۆزی خانەدان و جاکی هەژار، کە لەلایەن کیت وینسێڵت و لیۆناردۆ دیکاپریۆوە رۆڵیان گێڕدرا، بووە هێمای سەرەکیی فیلمەکە و لە یادەوەریی بینەراندا ماوەتەوە.

