zagros news agency

جەستن بیبەر ناوی ئینستاگرامەکەی گۆڕی

گۆرانیبێژی ناوداری جیهانی، جەستن بیبەر، لەم دواییانەدا بووەتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوای ئەوەی بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ناوی هەژمارە فەرمییەکەی لە ئینستاگرام لە @justinbieberـەوە گۆڕی بۆ @lilbieber. 

دوای ئەم گۆڕانکارییە، بیبەر لە یەک رۆژدا 12 پۆستی یەک لەدوای یەکی بڵاوکردەوە کە تیشکیان خستبووە سەر ژیانی خێزانی و کوڕەکەی، جاک، تێیدا باسی لە “لێخۆشبوون”ـی کردبوو، ئەمەش پرسیاری زۆری لای هەوادارانی دروستکرد.

لە یەکەم رۆژی باوکاندا بۆ جەستن، هایلی هاوژینی هیچ پۆستێکی پیرۆزبایی بۆ بڵاونەکردەوە، ئەمەش سەرنجی میدیاکانی راکێشا. 

بەپێی هەواڵەکان، ئەم پشتگوێخستنە دوای ئەوە دێت کە جەستن پێشتر بە تووندی رەخنەی لە رۆژی دایک گرتبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

پەردە لەسەر پەیكەری عەبدوڵڵا پەشێوی شاعیر لادرا

ART

سیلین دیۆن: بەسەر نەخۆشییەکەمدا زاڵ دەبم

ART