دەرهێنەری بەناوبانگی جیهانی، دێنی ڤیلنووڤ، بۆ دەرهێنانی زنجیرە فیلمی نوێی جەیمس بۆند هەڵبژێردرا.
ڤیلنووڤ لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای کرد، فیلمی “Casino Royale”، یەکەم فیلمی دانیال کرەیگ، بە باشترین فیلمی زنجیرەکە دەزانێت و چەندین جار لە کاتە سەختەکاندا سەیری کردووەتەوە.
ڤیلنووڤ ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی وێنەگرتنی بەشی سێیەمی زنجیرەی “Dune” بەناوی “Dune: Messiah” لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا، کە هەریەک لە ئەکتەران تیمۆسی شالامێت، زندێیا، فلۆرنس پیو و جیسن مۆمۆا رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن.
دەرهێنەرەکە دووپاتی کردەوە “Dune: Messiah” کۆتا فیلمی ئەو دەبێت لەم زنجیرەیەدا و ئامادەیە دوای سەرکەوتنی، زنجیرەکە رادەستی دەرهێنەرێکی دیکەی بکات، چونکە دەیەوێت کاری نوێ ئەنجام بدات.

