ئەستێرەی لوبنانی، وائل جەسار، ئامادەکاری بۆ سازکردنی کۆنسێرتێکی گۆرانی لە لوبنان دەکات، کە بڕیارە رۆژی شەممە، ١٢ـی تەممووزی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
لە کۆنسێرتەکەدا، جەسار کۆمەڵێک لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی پێشکەش بە ئامادەبووان دەکات.
لەلایەکی دیکەوە، ئەو گۆرانیبێژە ئامادەکاری بۆ تۆمارکردنی ئەلبوومە نوێیەکەی دەکات و ئێستا لە قۆناغی هەڵبژاردنی گۆرانییە گونجاوەکاندایە.
جەسار لە ماوەی رابردوودا چەندین گۆرانی تاکی بڵاوکردووەتەوە، لەوانە “100 إحساس جديد”، “كل وعد” و “لو تخاصمني” کە سەرکەوتنی باشیان بەدەستهێناوە.

