کۆمپانیای یونیڤێرساڵ یەکەم پۆستەر فیلمی “The Odyssey”ـی دەرهێنەری جیهانی، کریستۆفەر نۆلان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، فیلمەکە لە 17ـی تەمموزی 2026 لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت.
پێشبینی دەکرێت فیلمی “The Odyssey” داستانێکی تەواو جیاواز بێت. جەیمس نیومان، یەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانی نێو فیلمەکەیە، لە پۆدکاستی “Action For Everyone” ئاستی چاوەڕوانییەکانی بۆ فیلمەکە بەرزتر کردەوە و گوتی: “جارێکی دیکە فیلمێکی لەم شێوەیە بەرهەم ناهێنرێتەوە. پێموایە داستانێکی جیاواز و گرنگ دەبێت، چونکە نۆلان لە باشترین ئاستی خۆیدایە و بەبێ هیچ کۆت و بەندێک کار دەکات”.
مات دەیمن، رۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەگێڕێت و پاڵەوانی داستانەکە، ئۆدیسیۆس، پاشای ئیساکا، بەرجەستە دەکات لەنێو گەشتە 10 ساڵییە پڕ مەترسییەکەیدا بۆ گەڕانەوە بۆ نیشتمان .
کۆمپانیای یونیڤێرساڵ فیلمەکەی بە “داستانێکی ئەفسانەیی” وەسف کردووە و ئاشکرای کردووە، بە تەکنیکی “تەواو نوێ”ـی کامێرای ئایماکس (IMAX) وێنە دەگیرێت.
فیلمەکە کۆمەڵێک ئەستێرەی دیاری دیکەش لەخۆدەگرێت، لەوانە تۆم هۆڵاند، زندێیا، ئان هاساوای، لوپیتا نیۆنگۆ، چارلیز سیرۆن و رۆبێرت پاتینسۆن.

