zagros news agency

کچەکەی کاترین زیتا-جۆنز دەیەوێت ببێتە ئەکتەر

وا دیارە حەز و خولیا بۆ جیهانی نواندن لەنێو خوێنی خێزانی دۆگلاسدا دەگەڕێت، چونکە کاریس دۆگلاس، کچی هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگ کاترین زیتا-جۆنز و مایکل دۆگلاس، ئاشکرای کرد کە ئارەزووی ئەوە دەکات بچێتە ناو جیهانی نواندنەوە و شوێنپێی دایک و باوکی لە هۆلیوود هەڵبگرێت. 

کاریسی تەمەن ٢٢ ساڵ، لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤاری “People”ی ئەمریکی گوتی: “من لە منداڵییەوە لەسەر شانۆ نواندنم کردووە، هەرچەندە لە زانکۆ نواندنم نەخوێندووە، بەڵام دڵخۆشم کە لە ژینگەیەکی هونەریدا گەورە بووم کە ئەزموونم دەوڵەمەند دەکات، و هیوادارم بتوانم کاری زیاتر لەم بوارەدا بکەم”. 

کاریس بەم دواییانە لە زانکۆی براون بڕوانامەی لە بواری سینەما و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەدەستهێناوە، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە دەیەوێت لە کارەکانیدا هونەر و بیرکردنەوە تێکەڵ بکات. 

ماڵپەڕی “Radar Online” پێشتر بڵاوی کردبووەوە کە پەیوەندی نێوان دایک و باوکی تووشی کەمێک گرژی بووە، دوای ئەوەی زیتا-جۆنز باسی لەوە کردبوو کە خاوەنی چوار خانووی گرانبەهان لە سێ وڵاتی جیاوازدا، ئەمەش مایکل دۆگلاسی تووڕە کردبوو چونکە پێی وابوو وەک خۆهەڵکێشان بە سامانەوە دەرکەوتوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵنده‌ بووه‌ته‌ هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە گەشتیارییەكە لە كازاخستان

سەڵاح

پێشانگەی شێوەكاریی نورهان عەبدوڵڵا كرایەوە

ART

قاچاخچیەکان لە ترسی گیرانیان کۆچبەرانی نایاسایی دەخەنە دەریاوە

یاسین