بەڵگە فیلمی “بابە نوئێل” لە شاری میلان لە ئیتاڵیا نمایشکراو دەرهێنەرەکەشی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری پێ بەخشرا.
فیلمەکە لە دەرهێنانی رێکەوت حەمە تۆفێقە و لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤیرتیگۆ لە شەشەم خولیدا بەشداربوو.
فێستیڤاڵەکە ساڵانە لە 3ـی تەممووز دەستپێدەکات و چوار رۆژ دەخایەنێت. ئەمساڵ زیاتر لە 50 فیلم لە فیلمە هەڵبژێردراوەکان بەشداربوون.
رێکەوت حەمەتۆفێق وەک دەرهێنەری فیلمی بەڵگەنامەیی “بابە نوئێل” خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فێستیڤاڵەکەی بەدەستهێنا.
بەڵگەفیلمەکە بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی/ بەشی هونەری سینەمایە.

