zagros news agency

بانگەواز بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتی گرووپی سکۆرپیۆنس لە میسر دەکرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بانگەوازێکی بەرفراوان بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتی گرووپی رۆکی ئەڵمانی سکۆرپیۆنس (Scorpions) لە قاهیرە دەستیپێکردووە، کە بڕیارە لە مانگی ئۆکتۆبەردا سازبکرێت.

چالاکوانان گرووپەکە بە “پشتگیریکردنی ئیسرائیل” و سازکردنی کۆنسێرت لە تەلئەبیب تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن، هاتنیان بۆ میسر “جۆرێکە لە ئاساییکردنەوەی کولتووریی رەتکراوە”.

سەندیکا هونەرییەکانی میسر هەڵوێستێکی مێژووییان هەیە لە دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان. عومەر عەبدولعەزیز، سەرۆکی یەکێتیی سەندیکا هونەرییەکان رایگەیاندووە، رێگە بە هیچ هونەرمەند و گرووپێک نادەن کە پشتگیریی ئیسرائیل بکات لە میسر کۆنسێرت ساز بکات و بۆ دەرکردنی بڕیارێکی فەرمی لەگەڵ سەندیکای مویزیکژناندا راوێژ دەکەن.

پێشتریش لە میسر کۆنسێرتی گۆرانیبێژی ئەمریکی تراڤیس سکۆت و دی جەی ئەڵمانی ماری مۆنتێکسێر بەهۆی هەڵوێستی سیاسی و پشتگیریکردنیان لە ئیسرائیل هەڵوەشێنرابوونەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكای كرد

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

نێتفلێکس وەرزی هەشتەمی “Black Mirror” بەرهەم دەهێنێت

ART