فیلمی نوێی زنجیرەی جیهانی ژوراسی، بەناوی “Jurassic World: Rebirth”، لە ماوەیەکی کەمدا دوای نمایشکردنی لە ٢ی تەممووز، سەرکەوتنێکی گەورەی لە بۆکس ئۆفیسدا بەدەستهێنا و کۆی داهاتەکەی گەیشتە زیاتر لە ٥٣٢ ملیۆن دۆلار لە سەرانسەری جیهاندا.
داهاتەکە دابەش بووە بەسەر نزیکەی ٢٣٢ ملیۆن دۆلار لەناو ئەمریکا و زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا.
چیرۆکی فیلمەکە، کە لە بەرهەمی کۆمپانیای Universal Picturesـە، باس لە تیمێکی پسپۆڕ دەکات بە سەرۆکایەتی سکارلێت جۆهانسن و ماهرشالا عەلی، کە دەنێردرێن بۆ دوورگەیەک بۆ بەدەستهێنانی DNAی دایناسۆرەکان.
فیلمەکە وەک چیرۆکێکی سەربەخۆ دادەنرێت و پەیوەندییەکی کەمی بە فیلمەکانی پێشووەوە هەیە.

