تۆڕی نێتفلیکس بە بڵاوکردنەوەی ترەیلەرێکی نوێ، وادەی نمایشکردنی وەرزی دووەمی زنجیرەی بەناوبانگی “Wednesday”ـی ئاشکرا کرد.
بەپێی راگەیاندراوەکە، وەرزی نوێی زنجیرەکە لە دوو بەش پێکدێت؛ بەشی یەکەم لە ٦ی ئابی ٢٠٢٥ و بەشی دووەمی لە ٣ی ئەیلوولی هەمان ساڵدا نمایش دەکرێت.
چیرۆکی وەرزی نوێ باس لە گەڕانەوەی وێنسدەی ئادامز (جێنا ئۆرتێگا) بۆ ئەکادیمیای نێڤەرمۆر دەکات، کە ئەمجارە رووبەڕووی نهێنی تاریکتر و مەترسی گەورەتر دەبێتەوە.
زنجیرەکە لە دەرهێنانی تیم بێرتنە و کۆمەڵێک ئەستێرەی دیاری وەک ستیڤ بوسیمی و کاترین زیتا-جۆنز تێیدا بەشدارن.

