zagros news agency

خۆشەویستی پێشووی تۆم کروز شانازیی پێوە دەکات

ئەستێرەی ئەمریکی، ریبێکا دی مۆرنەی، شانازیی زۆر بە ئەستێرەی جیهانی تۆم کروزەوە دەکات، سەرەڕای ئەوەی دەیان ساڵ بەسەر جیابوونەوەیاندا تێپەڕیوە، دوای ئەوەی لە سەرەتای هەشتاکاندا بۆ ماوەی نزیکەی سێ ساڵ پەیوەندییان هەبوو.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ Page Six، دی مۆرنەی باسی تۆم کروزی کرد کە لە ساڵی 1982 لە فیلمی “Risky Business” پێکەوە بەشداربوون و گوتی: “من زۆر شانازیی پێوە دەکەم… زۆر شانازی. ئەو کەسایەتی ‘تۆپ گەن’ بەرجەستە دەکات و ئەوەش ئەو شتە بوو کە ئەمریکا دەیویست، ئەویش بەڕاستی بەدەستیهێنا.”

دی مۆرنەی کە تەمەنی 65 ساڵە، باسی بەشداریکردنی لە فیلمی نوێی “Saint Clare” کرد کە باس لە بکوژێکی زنجیرەیی دەکات پیاوانی خراپکار دەکاتە ئامانج.

نوێترین فیلمی تۆم کروز “Mission: Impossible – The Final Reckoning”ـە و کروز رایگەیاندووە دوا بەشی زنجیرەکە دەبێت، تا ئێستا 576 ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیهاندا کۆکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێوڕەسمی بڵاوكردنەوەی دیوانی شیعریی ئەكرەم خامۆش بەڕێوەچوو

ART

داهاتی بەشی نوێی “The Lion King” لە سینەماکاندا

ART

جۆرج لۆکاس لە فێستیڤاڵی فیلمی کان رێزی لێدەنرێت

ART