zagros news agency

وەزیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی نێردە بۆ دیپلۆماسی و پەیوەندییە گشتییەکان کرد

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسینگەی خۆی لە شاری سلێمانی پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی نێردە بۆ دیپلۆماسی و پەیوەندییە گشتییەکان کرد.

لە دیدارێکدا، شاندەکە باسیان لە ئامانج و چالاکییەکانی رێکخراوەکەیان لە پێناو برەودانی زیاتر بە کاری دیپلۆماسی و پەیوەندییە گشتییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی ئاشتیی و گفتوگۆوە کرد.

لەو چوارچێوەیەدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی رێکخراوەکەی کرد و هیوای خواست هەرچی زیاترە پەرە بە کاری رێکخراوەیی بۆ خزمەتی ئاییندەی کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان بدرێت و بایەخی پتر بە کاری دیپلۆماسی لە ژیانی حزبی و سیاسیی و پەیوەندییە گشتییەکان لە دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان بدرێت بۆ رەخساندنی لێکتێگەیشتن و چارەسەری کێشەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕەوشان لە نێو زنجیرە کۆنسێرتەکانی ئەمشەو لە ئەنتاڵیا گۆرانی دەڵێت

ART

كۆڕێك بۆ قاوە سووتاوەكەی داستان بەڕێوەچوو

ART

ئەمین هانی هونەرمەندی مەغریبی ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ART