ئەستێرەی پۆپ، تایلۆر سویفت، دوای پشوویەکی کورت لەگەڵ خۆشەویستەکەی، تڕاڤیس کێڵسی، گەڕاوەتەوە سەر کار و بەم دواییانە لە لۆس ئەنجلس لە کاتی وێنەگرتنی ڤیدیۆکلیپێک بۆ پڕۆژەیەکی میوزیکیی نهێنیدا بینراوە.
بەگوێرەی رۆژنامەی “The US Sun”، پڕۆژە نوێیەکەی سویفت بەوپەڕی نهێنییەوە بەڕێوەدەچێت، تەنانەت تیمەکانی کارکردن لە شوێنی وێنەگرتنەکە رێگەیان پێنەدراوە گوێ لە گۆرانییەکە بگرن، تەنیا لەسەر ریتمەکەی کاریان کردووە.
سەرچاوەیەک رایگەیاندووە: “سەرەڕای ئەوەی تایلۆر چێژی لە پشووەکەی وەردەگرت، بەڵام لە پشت پەردەوە کاری لەسەر چەندین پڕۆژە دەکرد، بێگومان هەوادارانی دڵخۆش دەکات”. ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەرهەمی نوێی بڵاودەکرێتەوە.

