zagros news agency

راغب عەلامە ئامادەکاری بۆ کۆنسێرتێکی گەورە لە پاریس دەکات

دوای ئەوەی چەند ئاهەنگێکی لە میسر دواخرا، ئەستێرەی دیاری لوبنانی راغب عەلامە ئامادەکاری دەکات بۆ سازکردنی کۆنسێرتێکی گەورە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا. 

بڕیارە کۆنسێرتەکە لە 25ـی تشرینی یەکەمی داهاتوو لەسەر شانۆی بەناوبانگی “ئۆڵۆمپیا” بەڕێوەبچێت، تێیدا باقەیەک لە گۆرانییە خۆشەویستەکانی و چەند بەرهەمێکی نوێ پێشکەش بکات.

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی جیابوونەوەی لە هاوژینەکەی، جیهان عەلامە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە. ئەو لە ستۆری ئینستاگرامەکەیدا وێنەیەکی راغبی دانا و لەسەری نووسی “ملكي”، بەمەش کۆتایی بە هەموو قسە و قسەڵۆکەکان هێنا و پشتگیریی خۆی بۆ هاوسەرەکەی دووپاتکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

هێلین میرین خەڵاتی “سێسیل بی. دیمیل” وەردەگرێت

ART