نوێترین فیلمی زنجیرەی جیهانی جۆراسیک، “JURASSIC WORLD: REBIRTH”، بووەتە یەکێک لە سەرکەوتووترین فیلمەکانی هاوینی ئەمساڵ و لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە. داهاتی فیلمەکە تا ئێستا گەیشتووەتە 766 ملیۆن و 883 هەزار دۆلار.
داهاتەکان بەسەر 317 ملیۆن و 672 هەزار دۆلار لە شاشەی سینەماکانی ئەمریکا و 449 ملیۆن و 211 هەزار دۆلار لە بازاڕەکانی دیکەی جیهاندا دابەش بووە.
لە فیلمەکە سکارلێت جۆهانسن رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، چیرۆکی چەند ساڵێک دوای رووداوەکانی “Dominion” روودەدەن و جیهانێک نیشان دەدات تێیدا دایناسۆرەکان جارێکی دیکە بەرەو لەناوچوون دەچن.
کارەکتەری زۆرا بێنێت لەلایەن کۆمپانیایەکی دەرمانسازییەوە رادەسپێردرێت بۆ ئەوەی گەشتێکی مەترسیدار بۆ دوورگەیەکی دابڕاو ئەنجام بدات کە پێشتر تاقیکردنەوەکانی “جۆراسیک پارک”ی لێ کراوە.

