کۆمپانیای مارڤڵ بە فەرمی دەستپێکردنی وێنەگرتنی چوارەمین فیلمی زنجیرەی سپایدەرمانی بە ناوی “SPIDER-MAN: BRAND NEW DAY” راگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت قۆناغێکی نوێ و تاریکتر لە ژیانی پیتەر پارکەر بخاتەڕوو.
بڕیارە فیلمەکە لە 31ـی تەممووزی 2026 لە سینەماکانی جیهاندا نمایش بکرێت و کاری وێنەگرتنی لە بەریتانیا بەڕێوەدەچێت کە یەکێکە لە بەناوبانگترین ستۆدیۆکانی جیهان.
لە لیستی ئەکتەرە بەشداربووەکاندا، هەریەک لە تۆم هۆلاند، زێندێیا و جەیکۆب بالتون دەگەڕێنەوە. بەڵام ئەوەی جێی سەرنجی هەوادارانە، زیادکردنی کۆمەڵێک ئەستێرەی ناسراوی دیکەی جیهانی سینەمایی مارڤڵە، لەوانە: مارک روفالۆ، چارلی کۆکس و جۆن بێرنتاڵ. ئەمەش ئاماژەیە بۆ تێکەڵکردنی کارەکتەرە شەقامی و تاریکەکانی مارڤڵ لەگەڵ جیهانی سپایدەرمان.
چیرۆکی فیلمەکە راستەوخۆ دوای رووداوە کارەساتبارەکانی “SPIDER-MAN: NO WAY HOME” دێت، کاتێک پیتەر پارکەر هەموو کەس و کار و هاوڕێیانی لەدەستدا و جیهان ناسنامەکەی لەبیرکردەوە. ناونیشانی “رۆژێکی نوێی بریقەدار” ئاماژەیە بۆ دەستپێکێکی نوێ و سەخت بۆ پیتەر، کە دەبێت بە تەنیا ڕووبەڕووی مەترسییەکان ببێتەوە.

