zagros news agency

نێتفلیکس زنجیرەی “Virgin River” بۆ وەرزی هەشتەم نوێ دەکاتەوە

تۆڕی نێتفلیکس هەوادارانی زنجیرەی درامیی “Virgin River”ـی بە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراو دڵخۆش کرد و رایگەیاند، زنجیرەکەیان بۆ وەرزی هەشتەم نوێکردووەتەوە. 

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە هێشتا وەرزی حەوتەمی زنجیرەکە پەخش نەکراوە و بڕیارە لە ساڵی 2026ـدا نمایش بکرێت، ئەمەش متمانەی گەورەی تۆڕەکە بە سەرکەوتنی بەردەوامی زنجیرەکە نیشان دەدات.

زنجیرەی “Virgin River” کە لە زنجیرە رۆمانەکانی رۆبین کار وەرگیراوە، باس لە چیرۆکی مێلندا مۆنرۆ دەکات کە پەرستارێکی ژنە، بۆ دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ و دوورکەوتنەوە لە یادگارییە تاڵەکانی، روو لە شارۆچکەیەکی بچووک و دوورەدەستی باکووری کالیفۆرنیا دەکات.

زنجیرەکە بەهۆی چیرۆکە مرۆییە گەرموگوڕەکەی و کارەکتەرە سەرنجڕاکێشەکانییەوە، کە لەلایەن ئەکتەران ئەلێکساندرا برێکنریج، مارتن هێندرسن، تیم ماتیسن و ئانێت ئوتوڵەوە رۆڵیان تێدا دەگێڕدرێت، بووەتە یەکێک لە بەرهەمە هەرە خۆشەویستەکانی نێتفلیکس.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەیڤد هاربۆر بەهۆی ماندوێتییەوە لە فیلمێکی نوێ دەکشێتەوە

ART

ئیدریس ئێلبا: بۆ رۆڵی جەیمس بۆند پیر بووم

ART

“The East Palace” ململانێ لەسەر دەسەڵات دەخاتەڕوو

ART