ئەستێرەی ناسراوی لوبنانی، ئێلیسا، ئامادەکاری دەکات بۆ سازکردنی کۆنسێرتێکی گەورە لەسەر شانۆی ئۆپێرای دوبەی لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا.
بڕیارە لەم کۆنسێرتەدا، ئێلیسا گوڵبژێرێک لە بەناوبانگترین گۆرانییە رۆمانسییە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش بە هەوادارانی لە ئیمارات بکات.
ئەم چالاکییە نوێیەی ئێلیسا دوای سەرکەوتنی کۆنسێرتەکەی لە ناوچەی کەناری باکووری میسر دێت، تێیدا ئامادەبووانێکی زۆر بە گەرمی پێشوازییان لێکرد و لەگەڵ گۆرانییەکانی وەک “حالة حب”، “بستناک”، و “من أول دقيقة”دا کارلێکیان نواند.

