حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر سەردانی مامۆستا ساڵح کۆزەپانکەیی کرد.
مامۆستا ساڵح کۆزەپانکەیی، لەدایکبووی 1935ەو بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی ئەزهەر لە 1968 بەدەستهێناوە و هەر لە منداڵییەوە خولیای خوێندنەوەی هەبووە و لە 2007 دوای تەمەنێک لە خزمەت وەک مامۆستا لە کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین، خانەنشین کراوە و ژمارەیەک کتێبی دەستنووسی هەن، کە چاپ نەکراون.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان وێڕای هەواڵپرسین، هیوای تەندروستی باش و سەلامەتی بۆ خواست و ستایشی رۆڵی پێشەنگانەی مامۆستای لە پەرەپێدانی زانست و هۆشیاری لە کۆمەڵگەی کوردی کرد.

