zagros news agency

منارەی چۆلی نۆژەن دەکرێتەوە

\بڕیارە بەم نزیکانە منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەنبکرێتەوە یەکێک لە شوێنەوارە دێرین و ناسراوەکانی پایتەختى هەرێمى کوردستان و بە یەکێک لە منارە دەگمەنەکانى ناوچەکە و جیهان دادەنرێت.

منارەی چۆلی کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایی سوڵتان موزەفەرەدین کۆکبری (1190 – 1232زایینی) دەگەڕێتەوە، دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای قەڵای هەولێر و یەکێکە لە سیمبولە دیارەکانی شارەکە، دوو دەرگا و دوو پلیکانەی جیاوازی هەیە بۆ سەرکەوتن، ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندییە ناوازەکانی.بەرزییەکەی نزیکەی 37 مەترە، بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر دەوروبەری چۆڵەوانی بووە، بە “منارەی چۆلی” ناسراوە.

بەپێی راگەێندراوێکی پارێزگای هەولێر، ئێستا تیمێکی شارەزای وڵاتی چیک لێکۆڵینەوەی وردیان لەبارەی منارەکەوە کردووە و کەموکوڕییەکانیان دەستنیشان کردووە بۆ نۆژەنکردنەوە، هەمان تیم 17 ساڵ لەمەوبەر کاری نۆژەنکردنەوەیان بۆ منارەکە ئەنجام دابوو.

کاری نۆژەنکردنەوەکەش بریتى دەبێت لە:

– گۆڕینی شوورەی منارەکە.

– پڕکردنەوەی کەلێنەکان و چەندین گۆڕانکاری دیکە.

– دانانی کامێرای چاودێری لە دەوروبەری.

هەواڵی پەیوەندیدار

دارامێندرا لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

ART

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

پەیامی پیرۆزبایی وەزیری ڕۆشنبیری بۆ یادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد

ART