رۆژی شەممە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابیان، لە هەولێری پایتەخت، بە بەشداری 15 زانکۆ، پەیمانگا و قوتابخانەی قوبرس و ئیستەنبۆل، پێشانگایەکی تایبەت کرایەوە.
دوای بەسەرکردنەوی بەشەکانی پێشانگاکە، چەندین دەرفەتی خوێندنی زانکۆ و داشکانی تایبەتی خوێندن لە وڵاتی تورکیا بۆ قوتابیان و ئاشنابوونیان بە زانکۆ و پەیمانگاکانی ئەو وڵاتە خرابوونەڕوو.
پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی لەسەرپەرشتیاران و رێکخەرانی و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی لە خزمەتکردنی چین و توێژەکانی قوتابیان بۆ خواستن.

