zagros news agency

یادی هونەرمەند فەتاح خەتاب كرایەوە

رۆژی سێشەممە، ڕێوڕەسمی یاد و وەفا بۆ هونەرمەندی شانۆکار فەتاح خةتاب لەسەر گۆڕەكەی بەڕێوەچوو.

فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و هاوکات نوێنەری پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان و هاوڕێیانی ئامادەبوون.

لە رێورەسمەکەدا، نوسەر و روشنبیر مەغدید حاجی، هاوڕێی دێرینی کۆچکردوو، پەیڤێکی پێشکێشکرد و تیشکی خستە سەر رۆڵ و پێگە و هونەر و ئەزموونی چەند ساڵەی هونەرمەندی کۆچکردوو، دواتر فەرهەنگ غەفوور وتەیەکی پێشكەشكرد، تێیدا ئاماژەی بە رۆڵ و بەخششەكانی هونەرمەند كرد و كۆچی دواییەكەیشی بە خەسارەتێكی گەورە دانا بۆ بواری هونەری لە شاری هەولێر.

هەر لە رێوڕەسمەکەدا چەپكەگوڵی یاد و وەفای لەسەر گڵكۆكەی دانرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دیزنی ئەکتەرە سەرەکییەکانی فیلمی “Tangled”ی ئاشکرا کرد

ART

جۆرج کڵوونی و خێزانەکەی رەگەزنامەی فەرەنسییان وەرگرت

ART

لە هەولێر کتێبخانەى بەڕێوەبەرایەتى ئەوقاف کرایەوە

ART