zagros news agency

میسر فیلمی “عید میلاد سعید”ـی بۆ رکابەریی ئۆسکار هەڵبژارد

لیژنەی هەڵبژاردنی سەندیکای سینەماکارانی میسر بڕیاریدا فیلمی “عید میلاد سعید” لە دەرهێنانی سارا جەوهەر، وەک نوێنەری فەرمیی وڵاتەکەی بۆ رکابەریکردن لەسەر خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی نێودەوڵەتی (نا-ئینگلیزی زمان) دیاری بکات.

نێلی کەریم، ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە، خۆشحاڵیی خۆی بەم هەڵبژاردنە دەربڕی و وێنەیەکی خۆی و دەرهێنەری فیلمەکەی لە تۆڕی ئینستاگرام بڵاوکردەوە. هەروەها محەممەد دیاب، دەرهێنەری ناوداری میسری، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی تیمی فیلمەکە کرد و رایگەیاند کە رکابەریی ئەمساڵ بەهۆی بوونی چەندین فیلمی باشەوە، سەخت بووە.

فیلمی “عید میلاد سعید” دوای بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگی ئەندامانی لیژنەکە لە یەکەم گەڕی دەنگداندا هەڵبژێردرا. لە کۆی 16 ئەندامی ئامادەبوو، 9 ئەندام دەنگیان بەم فیلمە دا، لە کاتێکدا فیلمەکانی دیکە وەک (رفعت عيني للسما) 4 دەنگ و (البحث عن منفذ لخروج السيد رامبو) دوو دەنگیان بەدەستهێنا.

بڕیارە فیلمەکە لە 17ی ئەیلوولی 2025 بە شێوەی بازرگانی نمایش بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

دیمەنی بەشی دووەمی “Gladiator” بڵاوکرایەوە

ART