ڕۆژی سێشەممە، ٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لە شاری دەربەندیخان و لە چالاکییەکی هونەریی دیاردا، کۆنسێرتێکی میوزیکی بۆ هونەرمەند تریفە ئەمیری ساز کرا.
کۆنسێرتەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری دەربەندیخانەوە ڕێکخرابوو و ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان و هاووڵاتییان بەڕێوەچوو.
لە کۆنسێرتەکەدا، هونەرمەند تریفە ئەمیری چەندین گۆرانی و بەرهەمی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و بووە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبووان.

