zagros news agency

تۆم هۆڵاند نهێنییەکی جلوبەرگی سپایدەرمان ئاشکرا دەکات

تۆم هۆڵاند، ئەستێرەی جیهانی و ئەکتەری سەرەکیی فیلمی سپایدەرمان، لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای کرد کە جلوبەرگی کارەکتەرەکەی زۆرخراپ دەبێت و ناچارە هەموو دوو هەفتە جارێک دانەیەکی نوێ وەربگرێت.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری (Esquire)، کاتێک پرسیاری لێکرا ئایا جلوبەرگەکەی بەدرێژایی ماوەی وێنەگرتن دەمێنێتەوە، هۆڵاند لە وەڵامدا گوتی: “نەخێر، زوو شیاوی بەکارهێنانی نامێنێت. پێموایە رەنگە هەموو دوو هەفتە جارێک دانەیەکی نوێم پێبدرێت”.

ئەکتەرە بەناوبانگەکە دان بەوەدا دەنێت کە “عاشقی خەوە”. لە چاوپێکەوتنێکی دیکەیدا لەگەڵ گۆڤاری (Vogue)، هۆڵاند بە پێکەنینەوە گوتی: “کاتێک خەڵک شانازی بەوەوە دەکات و دەڵێت ‘من تەنیا پێویستم بە چوار کاژێر خەوە’، تووڕە دەبم. من دەمەوێت 9 بۆ 10 کاژێر بخەوم”.

تۆم هۆڵاند لە مانگی ئابی رابردووەوە دەستی بە وێنەگرتنی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی پاڵەوانەکان کردووە، کە بە ناوی “Spider-Man: Brand New Day” دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

میلی بۆبی براون هاوکارەکەی بە گێچەڵپێکردن تۆمەتبار دەکات

ART

فیلمی “The Fantastic Four” داهاتێکی بەرزی لە بۆکس ئۆفیس بەدەستهێنا

ART

“Zootopia 2” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART