zagros news agency

جۆرج کلونی: ژیانم بەبێ سۆشیاڵ میدیا ئارامترە

سەرەڕای ئەوەی زۆربەی ئەستێرەکانی هۆلیوود تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە چڕی بەکاردەهێنن و بووەتە بەشێکی گرنگی ژیانیان بۆ پەیوەندی لەگەڵ هەوادارانیان، ئەستێرەی ناوداری ئەمریکی جۆرج کلونی یەکێکە لەو کەسایەتییە دەگمەنانەی کە ڕەتی دەکاتەوە تێکەڵ بەو جیهانە ببێت و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ژیانی بەبێ سۆشیاڵ میدیا زۆر سادەتر و ئارامترە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری “72 Magazine” کە ئەکتەر جولیا ڕۆبەرتسیش تێیدا بەشدار بوو، کلونی گوتی: “من نازانم سۆشیاڵ میدیا چۆن بەکاردەهێنرێت، لە هیچ پلاتفۆرمێکدا نیم، چونکە بە سادەیی ژیانم بەبێ ئەوە ئارامتر و ڕوونترە.” لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو ئەستێرە جیهانییە تەمەن ٦٣ ساڵە، نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بە کاریگەریی ئینتەرنێت لەسەر منداڵان، بەتایبەتی دووانەکەی خۆی، ئێلا و ئەلێکساندەر، کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە هاوسەرەکەی، پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ ئەمەل کلونی، بوون.

کلونی ڕوونیکردەوە: “من نیگەرانی منداڵانم، بەتایبەتیش نیگەرانیی سەرەکیم منداڵەکانی خۆمن. مەترسییەکان ئێستا زۆر گەورەترن و دەرەنجامەکانیشیان بۆ ماوەیەکی درێژتر شوێنیان دەکەوێت.” 

هەروەها گوتیشی: “هەوڵ دەدەین تا دەتوانین لە ئینتەرنێت دووریان بخەینەوە، بەڵام دەزانین ئەمە ئاسان نییە، چونکە هەندێک لە ئەرکەکانی قوتابخانەیان لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەوەیە و حەزیش دەکەن سەیری فیلمی وەک سنۆپی و ئەوانی تر بکەن.”

ئەم نیگەرانییە تەنها لای جۆرج نییە، بەڵکو هاوسەرەکەشی، ئەمەل کلونی، هەنگاوی کرداریی ناوە بۆ پاراستنی تایبەتمەندیی خێزانەکەی. لە سەرەتای ئەمساڵدا، پارێزەرە بەناوبانگە بەریتانییەکە (٤٧ ساڵ) ڕایگەیاند، یاسایەکی تایبەت بە “قەدەغەکردنی بەکارهێنانی مۆبایل” لە ماڵەکەیدا پەیڕەو دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێتفلێکس لیستی کارەکانی مانگی یەکی ٢٠٢٦ی بڵاوکردەوە

ART

حەمەی حەمەسەعید: بە بایەخەوە دەڕوانینە گەشەی كولتووری لە زاخۆ

ART

داهاتی “The World Of John Wick: Ballerina” لە سینەماکاندا

ART