zagros news agency

یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی ‘پزیشک و نووسین’ لە هەولێر بەڕێوەچوو

بەیانیی رۆژی پێنجشەممە، 18-09-2025، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و پزیشک و نووسەران، یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی “پزیشک و نووسین” بەڕێوەچوو.

کۆنفرانسەکە لەلایەن رێکخراوی “پاک”ەوە سازکرابوو بە مەبەستی کۆکردنەوە و هاندانی ئەو پزیشکانەی کە بەهرەیان لە بواری نووسینی زانستی، ئەدەبی و پزیشکیدا هەیە.

لە میانی کۆنفرانسەکەدا، پارێزگاری هەولێر خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە سێ کەسایەتیی دیاری بواری نووسین. هەروەها دەستخۆشی لە رێکخراوی پاک کرد و هەنگاوەکەی بە “هەوڵێکی خەمخۆرانە بۆ گەیاندنی پەیامی مرۆڤایەتیانەی پزیشکان بە شێوەیەکی سادە” وەسف کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

جێرارد بتلەر بە فیلمی (Greenland 2) دەگەڕێتەوە

ART