zagros news agency

وەزیری ڕۆشنبیری ستایشی ڕۆڵی هونەرمەند هۆزان جانێ دەکات لە پاراستنی زمانی کوردیدا

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوێنێ دووشەممە، 15ـی ئەیلوولی 2025، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە هونەرمەند هۆزان جانێ کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، وەزیر پێزانینی خۆی بۆ خزمەتەکانی هۆزان جانێ لە بواری هونەر و میوزیکی کوردیدا دەربڕی و جەختی لە ڕۆڵی گرنگی هونەرمەندان کردەوە لە پاراستن و زیندووهێشتنەوەی زمانی کوردی. 

حەمەی حەمەسەعید ڕایگەیاند: “دەرگای وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بە ڕووی سەرجەم هونەرمەندانی کوردستاندا کراوەیە و پشتیوانی پڕۆژە هونەرییەکانیان دەکەین.”

هۆزان جانێ سوپاسی ئەو پێشوازییەی کرد و پێزانینی خۆی نیشاندا بۆ ئەو پشتیوانییەی لە هەرێمی کوردستانەوە پێشکەش بە هونەر و هونەرمەندانی کورد لە تاراوگە دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەستێرەیەکی کەی پۆپ لە زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنیدا رۆڵدەگێڕێت

ART

کازم ساهیر دوو ئاهەنگ لە دوبەی دەگێڕێت

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART