رۆژی سێشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2025، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە ستافی ڕێکخراوی “زارێ بۆ فیلم” کرد.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی ستایشی هەوڵەکانیانی ڕێکخراوەکە کرد لە خزمەتکردنی بواری سینەما لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکەدا، وەزیری ڕۆشنبیری دەستخۆشی لە ستافی ڕێکخراوەکە کرد بۆ ئەو پڕۆژە و چالاکییانەی کە لە بواری سینەمادا جێبەجێیان کردوون.
هاوکات، پشتیوانی تەواوی وەزارەتی بۆ سەرخستنی پڕۆژەکانیان و هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری هونەرمەندانی بواری نواندن و سینەما دووپات کردەوە.

