zagros news agency

مانگی داهاتوو وەرزی سێیەمی “The Diplomat” نمایش دەکرێت

پلاتفۆرمی نێتفلیکس وادەی نمایشکردنی وەرزی سێیەمی زنجیرەی سیاسیی “The Diplomat”ـی راگەیاند، بڕیارە لە 16ی تشرینی یەکەمی داهاتوو دەست پێبکات.

لە وەرزی نوێدا، باڵیۆز کەیت وایلەر دەکەوێتە نێو کابوسێکی راستەقینەوە دوای ئەوەی جێگری سەرۆک بە پیلانگێڕییەکی تیرۆریستی تۆمەتبار دەکرێت. 

لە کاتێکدا کە سەرۆک دەمرێت، گومانەکان دەکەونە سەر هاوسەری کەیت، هاڵ (روفوس سویل)، کە پێی وایە بە هەڵە کوشتوویەتی.

زنجیرەکە لە لەندەن و پاریس وێنەی گیراوە و بەهۆی چیرۆکە سیاسییە ئاڵۆز و سەرنجڕاکێشەکەیەوە ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێڵڤێستەر ستالۆن یادی 50 ساڵەی فیلمی “Rocky” دەکاتەوە

ART

داهاتی “Bad Boys: Ride Or Die” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

ئەگەری بەرهەمهێنانی دوو وەرزی دیکەی “Shogun”ـە هەیە

ART