zagros news agency

مه‌سرور بارزانی: رۆژی ریفراندۆم ڕۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی نەتەوەکەمانە

 

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە هەشتەمین ساڵیادی ڕیفراندۆم رایگه‌یاند، ڕیفراندۆم بڕیارێکی بوێری گەلی کوردستان و ڕۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی نەتەوەکەمانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی ڕیفراندۆم بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆک وەزیراندا هاتووە “یادی ساڵڕۆژی ڕیفراندۆم، ڕۆژی بڕیاری بوێری گەلی کوردستان، ڕۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی نەتەوەکەمان، ڕۆژی هیوا و ئومێد، لە سەرکردە و ڕابەر و پێشمەرگە سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گەلی نیشتیمانپەروەر و خۆڕاگری کوردستان پیرۆز بێت.”

May be an image of 1 person and crowd

هەواڵی پەیوەندیدار

د.دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار: لە ئەگەری هەر هەموارکردنەوە و گۆڕانکارییەک له‌سه‌ر ژمێری پەنا دەبەینە بەر هەموو ڕێوشوێنێکی دەستووری و یاسایی

سەڵاح

لە ڕێوڕەسمێکدا لە هەولێر؛ ساڵی یەکەمی پڕۆژەی (کۆڕێس) بۆ گەشەپێدانی کەرتی زەیتوون کۆتایی هات

سەڵاح

بەیانامەیەك لە یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستانەوە

دڵشاد