فیلمی ترسناکی Weapons توانیویەتی لەدوای نمایشکردنی لە 8ی ئابەوە، داهاتێکی بەرچاو لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا بەدەستبهێنێت و کۆی گشتیی داهاتەکەی گەیشتووەتە 263 ملیۆن و 431 هەزار دۆلار.
داهاتەکە دابەشبووە بەسەر 149 ملیۆن و 731 هەزار دۆلار لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکا و 113 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا. فیلمەکە لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای Warner Brosـە و ماوەکەی دوو کاژێر و 8 خولەکە.
چیرۆکی فیلمەکە لە شارۆچکەیەکی ئارامی ئەمریکادا روودەدات، کە تێیدا هەموو ئەندامانی پۆلێکی قوتابخانە، جگە لە یەک منداڵ، بە شێوەیەکی نهێنی دیارنامێنن. ئەم رووداوە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر بڵاودەکاتەوە و دانیشتووانی ناچار دەکات بەدوای راستییەکانی پشت ئەم ونبوونە سامناکەدا بگەڕێن.
فیلمەکە لە پاڵەوانێتیی سکارلێت شیر، جولیا گارنەر، کاری کریستۆفەر و جۆش بڕۆلینە.

