zagros news agency

داهاتی (Weapons) گەیشتە زیاتر لە 264 ملیۆن دۆلار

داهاتی فیلمی (Weapons) لە سینەماکانی جیهاندا گەیشتە 264 ملیۆن و 535 هەزار دۆلار، ئەمەش لەوەتەی لە 8ی ئابدا نمایشکراوە. فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای (Warner Bros) بەرهەم هێنراوە و ماوەکەی دوو کاژێر و 8 خولەکە.

داهاتەکان دابەش بوون بەسەر 150 ملیۆن و 335 هەزار دۆلار لە سینەماکانی ئەمریکا و 114 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار لە سینەماکانی دیکەی جیهان.

فیلمەکە لە نواندنی سکارلێت شێر، جولیا گارنەر، کاری کریستۆفەر، جەیسن تێرنەر، جۆش برۆلین، بێنیدیکت وۆنگ، ئانی جولز، عەلی بیرچ، مایکل جین کۆنتی، و ئۆستن ئەبرامز.

فیلمی ترسناکی (Weapons) لە شارۆچکەیەکی ئارامی ئەمریکیدا ڕوودەدات، کە تێیدا هەمووان تووشی شۆک دەبن بە ڕووداوێکی باوەڕنەکراو: هەموو ئەندامانی پۆلەکەی جەستن گاندی، جگە لە یەک منداڵ، بە شێوەیەکی نهێنی لە شەوێکدا دیارنامێنن و هەرگیز ناگەڕێنەوە. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ترس و دڵەڕاوکێ، دەبێت جەستن و دانیشتووانی دیکە ڕاستی پشت ئەم دیارنەمانە ترسناکە ئاشکرا بکەن. ئایا هێزێکی خراپەیە، هەڕەشەیەکی مرۆییە، یان شتێکی دیکەی نیگەرانییترە؟

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART